پیشاندانی کۆمپانیای توریسم ماڵ و چالاکییەکانی لە بواری گەشتیاری پزیشکی.

گروپی کومپانیاکانی تووریسم­ماڵ کۆمەڵێکی پرۆفیشناڵ و چەند ڕەهەندی نێودەوڵەتییە کە بە پشت­بەستن بە توانا ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لە بوارەکانی گەشتیاری، گەشتیاری پزیشکی، وەرگرتنی خوێندکاری بیانی، خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی، دابین و بڵاوکردنەوەی کاڵاکانی بواری تەندروستی، بازرگانی، هەناردە و هاوردەکردن چالاکی دەکات. ئەم گرووپە بە ڕوانگەیەکی تۆڕی هەوڵ دەدات تواناکانی بواری گەشتیاری، دەرمان، فێرکاری، تەندروستی و بازرگانی بکات بە زنجیرەیەکی قایمی پیشاندەر لە بازاڕەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی. گەشتیاری و بەتایبەت گەشتیاری پزیشکی، ڕەهەندی سەرەکی چالکییەکانی تووریسم­ماڵە. ئەم کۆمەڵە بە تیشک خستنەوەیەکی ورد لە سەر بازاڕی کوردستانی باشوور، ئێراق، ناوچە، ئەورووپا و بازاڕەکانی جیهان لە بواری ڕاکێشاندن و ڕێنوێنی گەشتیاران و نەخۆشانی بیانی و پێشکەش­کردنی خزمەتگوزاری تایبەت­پێیان چالاکی دەنوێنێت. ناسین و ڕاکێشانی خوازیار، هاوئاهەنی لەگەڵ پزیشکان، خەستەخانەکان و ناوەندەکانی چارەسەری، پلان­دانانی سەفەر، نیشتەجێ بوون و گواستنەوە، پێشوازی و گواستنەوە نەخۆش و هاوڕێیەتی و وەرگێڕی زمان هاوئاهەنگی پڕۆسەی چارەسەری، خزمەتگوزاری گەشتیاری بۆ نەخۆش و هاوڕیکانی و خزمەتگوزاری دوای دەرمان، بڕێک لە چالاکی و خزمەتگوزارییەکانی تووریسم­مالە لە بواری گەشتیاری پزیشکی.

لە بەشی گەشتیاری و گەڕان لە سروشت­دا، تووریسم­ماڵ بە قازانج وەرگرتن لە تواناکانی سروشتی، مێژوویی، فەرهەنگی و ئابووری ئێران، لە دابین کردنی پەکەیجەکانی گەشتیاری، پلان دانانی سەفەر و سازدانی پەیوەندی نێوان گەشتیاران و شوێن و ناوەندەکانی خزمەتگوزاری گەشتیاری ئیش دەکات. دۆخی جوگرافییایی ڕۆژئاوای ئێران، نزیکی سنووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هاوبەشی فەرهەنگی و زمانی و دەرفەتە زۆرەکانی سنووری، بڕێکن لە تایبەتمەندییەکانی تووریسم­ماڵ لە بواری گەشەی بازاڕی گەشتیاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی. بوارێکی دیکەی گەشەی تووریسم­ماڵ ڕاکێشاندنی خوێندکارانی نێودەوڵەتییە.ئەم کومپانییە بە کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی خوێندن لە ئێران، بەستێنێک بۆ ناساندنی ناوەندەکانی خویندن، ئاسانکاری کردن لە پەیوەندی دانی خوێندکارنی بیانی لەگەڵ زانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندن و خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە خوێندنیان  چالاکی دەنوێنێت.

کۆگای ئونلاینی ڕۆزمان بە یەکیک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی گرووپی کومپانییەکانی تووریسم­ماڵ لە بواری دابین کردن و فرۆشتنی کاڵای ئورجیناڵی بواری تەندروستی ئەمریکی و ئورووپی دێتە ئەژمار. ئەم کۆگایە بە مەبەستی دەست­گەیشتنی ئاسانی بەکارهێنەران و چالاکوانانی بواری سەلامەت و پاراستنی تەندروستی بە کاڵای ئورجیناڵ، خاوەن کوالتی و باوڕ پێکراو ڕێکخراوە. هەروەها دابین کردنی دەرمان و جەهازی پزیشکی و فریاکەوتن، هەناردە و هاوردە کردن و بازرگانی لق و پۆکانی دیکەی تووریسم­ماڵن.