چالاکوانانی بواری گەشتیاری و پیشەی دەستکرد لە حەوتەمین کۆبونەوەی شۆرای ئیداریی کوردستان خوزیاری پاڵپشتی ئابووری، دابینکردنی پشتیوانی بانکی و ڕێکخستنی ژێرخانەکانی پێویستی ئەم بوارە بە مەبەستی سڕینەوەی بێکاری و گەشەی زیاتری گەشتیاری پارێزگای کوردستان بوون.
بەپێی راپۆرتی پەیوەندیدانی گشتیی ئیدارەی میراسی فەرهەنگی و گەشتیاری و پیشەی دەسکردی کوردستان شەوی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حەوتەمین کۆبونەوەی شۆرای ئیداریی پارێزگای کوردستان بە بەشداری وەزیری میراسی فەرهەنگی و گەشتیاری و پیشەی دەسکردی وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو.
سەی فواد حسەینی ـ سەرۆکی ڕێکخراوەی گەشتیاری پارێزگای کوردستان گوتی پێویستە بە شێوازێکی تایبەت تیشک بخرێتە سەر گەشتیاری پارێزگای کوردستان . هەروەها بە ئاماژەی بە تایبەتمەندییەکانی سروشتی و سنوورییەکانی کوردستان گوتی بە دابین کردنی سیاسەت و پلانێکی دروست و دەکرێت پارێزگای کوردستان لە ساڵدا زیاتر لە ٥٠٠٠٠٠ هەزار گەشتیار بەخۆوە ببینێت.
بە دابین کردنی سیاسەت و پلانێکی دروست و دەکرێت پارێزگای کوردستان لە ساڵدا زیاتر لە ٥٠٠٠٠٠ هەزار گەشتیار بەخۆوە ببینێت.
بەڕێزیان داوای پتەوکردنی ژێرخانەکانی بواری گەشتیاری، زیاترکردنی بووجەی پارێزگا لە بواری گەشتیاری، پاڵپشتی فەننی و ئابووری کەرتی تایبەتی کرد. بۆ ئەوەی قەیرانی بواری گەشتیاری پارێزگای کوردستان چارەسەر بکرێت.
